سەرچاوەیەک لە بەغداد: هەرێمی کوردستان ناتوانێت وەک مانگەکانی پێشوو 120 ملیارەکە بنێرێت

سەرچاوەیەک لە بەغداد ڕایگەیاند، لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە ئامادەکراوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بەغداد دەکرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە، ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆیە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هەرێمی کوردستان بە بەغدادی ڕاگەیاندووە، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا و دۆخی ناوچەکە داهاتی ناوخۆ کەمبووەتەوە و ڕەنگە نەتوانێت هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، 120 ملیار دینارەکە بنێرێت.

هاوکات ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە، ”بەغداد تێگەیشتنی بۆ دۆخەکە هەیە و سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵینی داوە کە گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروست نابێت.”