مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبووەوە

بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کە لە دەباشان بەڕێوەچوو، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان، عێراق و دوایین پەرەسەندنەکانی جەنگ لە ناوچەکە تاوتوێکرا.

سەرۆکی یەکێتی لەبارەی دۆخەکەوە بەرچاو ڕوونیی پێویستی بە هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسیدا.