قائیمقامیەتی سلێمانی نانەواخانەکان ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە نانەواخانەکان پابەندی ڕێنماییەکان بن.

هیوا ساڵح، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری هەموو نانەوخانەکان دەکەین، کە نرخی نان زیاد نەکەن و کێشی گونک کەم نەکەنەوە، ئەگەرنا توشی سزا و لێپێچینەوەی توند دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر نانەوایەک هەشت نانی فرۆشت بە هەزار دینار، دەبێت کێشی گونکەکانی لە 90 بۆ 95 گرام کەمتر نەبێت، ئەگەر شەش نانی فرۆشت بە هەزار دینار، دەبێت کێشی گونکەکانی لە 130 بۆ 135 گرام بێت.

دەشڵێت، هەر نانەوایەک کێشی ئەم گونکانە کەمبکاتەوە لە هەر شوێنێک بێت، لێپێچینەوەی توندی لەگەڵدا دەکەین و لێی قبوڵ ناکرێت، چونکە ئەمە قووتی خەڵکە و هاوکاریی زۆری نانەوخانەکان کراوە.