ترەمپ لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئێران: با بزانین دۆخەکە بەکوێ دەگات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران “دیارییەکی زۆر گەورە”ـی بە ئەمریکا بەخشیوە لە ڕووی نەوت و گازەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا و وتی، “ئەمریکا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کەسایەتییە شیاوەکانی ئێران؛ ئێرانییەکانیش بەدوای ڕێککەوتنەوەن لەگەڵ واشنتن”.

دەشڵێت، ئێمە لە ڕێککەوتنێک نزیک بووینەتەوە، کار بۆ ئەوە دەکەین، بەڵام ڕەنگە من دڵخۆش نەبم بەم ڕێککەوتنە، با بزانین دۆخەکە بەکوێ دەگات.