
وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەمە، بە 6 مـ.ـووشەکی بالیستیی ئـ.ـێران هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری سۆران و لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگە شـ.ـەهیدبوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش بـ.ـرینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “بە توندترین شێوە ئەو هێرشە تیرۆرستییانە کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین،ئێمە هەموو مافێکمان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەک کە دەکرێتە سەر گەل و خاکەکەمان.”
وەزارەتی پێشمەرگە لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا ”جارێکی دیکەش” داوا لە هەموو لایەک دەکات، شـ.ـەڕ و ئاژاوە لە هەرێمی کوردستان بەدوور بگرن، هەروەها داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو دۆستەکانیان دەکات، بەرامنەر پێشلکارییەکان بێدەنگ نەبن و سنوورێکیان بۆ دابنرێت.