
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا جەنگەکەی نەدۆڕاندووە و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان کاتییە.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بە کەناڵی NBCی ئەمریکی ڕاگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن کە ئێمە جەنگەکەمان دۆڕاندووە، سەرجەمیان ناڕاستن، ئەوە ئێمەین تواناکانی دوژمنمان بە تەواوی وێرانکردووە.
وتیشی، گەلی ئەمریکا دەزانن کە بەرزبوونەوەی بەها، نرخی کاڵا و شمەکەکان کاتییە، هەرکاتێک حکومەتی ئێران نەما، کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە، نرخەکان ئاسایی دەبنەوە.