
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی ئازاری 2026، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی یەکتبڕی تۆفیق وەهبی بەگ، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا کرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەکە دیزاینێکی سەردەمییانەی بۆ کراوە، بەجۆرێک بووەتە هۆی پێکبەستنی شەقامی سالم بە شەقامی مەلیک مەحمود و لەوبەریشیەوە گەڕەکی چوارچرا بە یەکتربڕەکەوە، هەروەها ئاسانکاریی تەواو بۆ جوڵەی هاتوچۆ لە گەڕەکەکانی ڕزگاری، ئابڵاخ و ناوچەی پیشەسازیی دەکات.