عەباس عەراقچی: سوپرازیمان هەیە بۆ ئەمریکا

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی X نووسیویەتی، “9 ڕۆژ بەسەر ئۆپراسیۆنی داستانی هەڵە تێدەپەڕێت، نرخی نەوت دوو قات بووە و نرخی کەلوپەل و پێداویستییەکانیش فڕیون.”

عەراقچی ئاماژەی بەوەدا، “ئێمە دەزانین ئەمریکا پلان لە دژی کێڵگە نەوتی و بنکە ئەتۆمییەکانمان دەگێڕێت بەو هیوایەی هەڵاوسانێکی شۆکهێنەر دروست بکات.”

وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران جەختیکردەوە، “ئێران بەتەواوی ئامادەیە، ئێمەش سوپرایزی زۆرمان هەیە لە هەگبەدایە.”