
بەپێی کارنامەی دانیشتنی رۆژی دووشەممە 9ـی 3ـی 2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ بڕگە تاوتوێدەکات.
وەک لە کارنامەکەدا هاتووە، بڕگەی یەکەم تایبەتە بە سوێندخواردنی دەستووریی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە و لە بڕگەی دووەمیشدا، دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان دەدرێت.
ئەنجومەنی نوێنەران لە بڕگەی سێیەمدا، “گفتوگۆی گشتی” ئەنجامدەدات.
لە کارنامەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، دانیشتنەکە کاتژمێر نۆی ئێوارە دەستپێدەکات.