موجتەبا خامنەیی بووە رێبەری ئێران

تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێران ڕایگەیاند، موجتەبا خامنەیی، کوڕی عەلی خامنەیی بووە ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.

لەمێژە موجتەبا خامنەیی، وەک دەروازەپارێزی سیاسیی باوکی سەیردەکرێت و پەیوەندیی پتەوی بە سوپای پاسدارانەوە هەیە.

جێی باسە، لە ساڵی 2019ـوە ئەمریکا خستوویەتییە لیستی سزاکانییەوە.