
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زانیاریی نوێ لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رادەگەیەنێت.
به‌سمان سمۆ ناڤحۆش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگه‌یاند، تاكه كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار نزار ئامێدی-یه و پێشه‌نگی هه‌موو كاندیده‌كانه و پاڵپشتییه‌كی زۆری لێده‌كرێت.
له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران وتی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نوری مالیكی-یان وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران دیاریكردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پاڵپشتییه‌كانی ره‌خنه‌ش له‌كاندیدكردنی ده‌گیرێت، سبەینێ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوایین كۆبوونه‌وه له‌و باره‌یه‌وه سازده‌كات.
باسی لەوەشکرد، كورد یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و به‌چه‌ند كاندیدێك ده‌چێته ناو كێبڕكێی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، به‌ڵام به‌گوێرەی نه‌ریتی سیاسی و شایستەی هه‌ڵبژاردن ئه‌و پۆسته له‌ناو كورددا بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.