وەزیری دەرەوەی ئێران: گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا ئەرێنی بوون



دوای کۆتایی هاتنی دانوستانی هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان شاندی ئەمریکا و ئێران رایگەیاند، “گفتوگۆکان ئەرێنی بوون، دەتوانم بڵێم سەرەتایەکی باشە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “گوێمان بۆچوونەکانی ئەمریکا گرت، دەتوانرێت بڵێین دەگەینە چوارچێوەیەکی ئەرێنی”.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، “دانوستانکاران بۆ ڕاوێژکردن دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان”.

وتیشی، “رێکەوتووین لەسەر درێژەدان بە دانوستانەکان، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا وادە و شوێنی دانیشتنی داهاتوو دیاری دەکەین”.