وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە دانوستانی ئێران و ئەمریکا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە دانوستانی ئێران و ئەمریکا دەکات و بە هەنگاوێکی ئەرێنی ناودەبات.

ئەمڕۆ هەینی 6ی شوباتی 2026، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت کرد و ئەم گفتوگۆیانەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ کەمکردنەوەی دۆخی گرژی و کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ ناوبرد.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکرد، پشتیوانی لە هەموو هەوڵێک دەکات کە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان و جێگیرکردنی سەقامگیرییە لە ناوچەکەی.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ستایشی رۆڵی سەڵتەنەی عومان کرد کە میوانداریی دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی کرد.