
کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە زۆرینەی ناوچەکان باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچە بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، نمەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و پێشبینیدەکرێت پێش نیوەشەو کاریگەرییەکەی درێژبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، ئیدارەی سۆران و راپەڕین و گەرمیان لە هەندێک ناوچەی ئیدارەی سۆران و ناوچەی شاخاوی و دهۆک و بەشێک لە راپەڕین بڕی بارانبارین زیاتردەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک هەورەبروسکە بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەولێر و بەردەوام دەبێت تاوەکو بەرەبەیان بەشێوەی پچڕپچڕ.
دەشڵێت، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە پاشان کاریگەرییەکەی تەنها لە سەر ناوچەشاخاوییەکان دەمێنیتەوە و بەفر لە سەر لوتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت.