
بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ بازرگانان و رێگری لە بەرزبونەوەی زیاتری نرخی شتومەک لە بازاڕەکاندا، دەستەی گومرگی عێراق بڕیاریدا بە لێخۆشبونی 25%ی سەر ئەو کاڵایانەی لەدەرەوە هاوردەدەکرێن.
دەستەی گومرگی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگی عێراقی کردوە، داوا دەکات پێش وەرگرتنی باجی گومرگی لە هەر کاڵایەکی هاوردەکراو، لێخۆشبونی 25% بۆ هەر کاڵایەک بکرێت.
لەنوسراوەکەدا ئەوەش هاتوە،” ئەو بڕیارە لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی سیستمی ئیسکۆدایە و ئامانج لێی راگرتنی هاوسەنگییە لەنێوان زۆربونی هاوردەکان و ئاسانکاری رێکارە گومرگییەکان “.
