
بەمەبەستی رێگریکردن لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەکاتی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی هەسەدەو دیمەشق و هاتنەوەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە حکومەتی سوریا، ئاسایشی ناوخۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر قەدەغەی هاتوچۆی لەزۆربەی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.
ئاسایشی ناوخۆ لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و سەلامەتی هاوڵاتیان، بڕیاردرا رۆژی دوشەممە، 2ی 2ی 2026 لەکاتژمێر شەشی بەیانییەوە تاکو شەشی ئێوارە لەشاری حەسەکە قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێ بکرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر بەپێی ئەو بڕیارە، رۆژی دواتر، واتە رۆژی سێشەممە، لەکاتژمێر شەشی بەیانییەوە تاکو شەشی ئێوارە لەشاری قامیشلۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت.
ئاسایشی ناوخۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر باسی لەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتییان پابەندی ئەم بڕیارە بن و هەسەر کەسێک پێشێلی بکات رێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.