
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هیوای خۆی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران دەربڕی.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، هیوادارم لەگەڵ ئێران بگەینە رێککەوتن، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەمە یەکلاییدەبێتەوە.
پێشتر عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، ئەگەری گەیشتن هەیە بە رێککەوتنێکی “دادپەروەرانە” لەگەڵ ئەمریکا.