
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازیی لە رێککەوتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نووسینگەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، گۆتێرێس جەختی لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی بەڵێنەکان و پێشینەدان بە سەقامگیریی سوریا و ناوچەکە کردەوە.
هاوکات ناوبراو رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزرێن و و ژیانێکی سەلامەت و شەرافەتمەندانەیان بۆ دابینبکرێت.