
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، درەنگانی ئەمشەو لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکات و لە چەند ناوچەیەکیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.
پێشبینیشدەکات، لە درەنگانی شەودا لە زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نمەباران و بارانی مامناوەند ببارێت. هەروەها لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور، بەفربارینێکی کەم دەبێت.
بارانبارینی ئەمڕۆی هەندێک ناوچە، بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی:
دهۆک 0.6 ملم
زاخۆ 2.5 ملم
ئامێدی 1 ملم
بامەڕنی 1.6 ملم
بارزان 1 ملم