
کاندیدی پێشووتری سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، حکوومەتی عێراق لە ئیدارەدانی ئابووری وڵات لەسەر رێگەیەکی هەڵە هەنگاو دەنێت، ئەگەر رێگا راستەکە نەدۆزێتەوە و هەڵەکان راست نەکاتەوە، لە قەیرانی ئابووری دەربازی نابێت.
محەممەد تۆفیق عەللاوی،كاندیدی پێشووتری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاندووە، ئه‌گه‌ر له‌و سیاسه‌تانه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام بین كه تائێستا له‌سه‌ری رۆیشتووین، ئه‌وا ناتوانین خۆمان له قه‌یرانی ئابووری رزگار بكه‌ن، بۆیه پێویسته په‌یڕه‌وی هه‌ندێك سیاسه‌تی هاوچه‌رخ بكه‌ین، تاوه‌كو عێراق له مه‌ترسی قه‌یرانی ئابووری به‌لاوه بنێین.
باسی لەوەشكردووە،”راستییەکە بەمشێوەیەیە، ئەگەر هەوڵی راستکردنەوەی هەڵەکان بدەین دەتوانین ئەو دۆخە ئابوورییە ناجێگیرەی هەیە تێیبپەڕێنین، ئەمەش ببێته هۆی هه‌ڵسانه‌وه‌ی واقعی ئابووری وڵات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات ده‌توانین هه‌ستینه‌وه سه‌رپێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واقعه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ناتوانین لێی ده‌ربچین”.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و بەغدا، وتی، “به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر نیازێكی جددی هه‌بێت، ئه‌وا چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌ر ده‌دۆزرێته‌وه”، جەختی لەوەشکردەوە،” نابێت پشت به چاره‌سه‌ری كاتی ببه‌ستین، چونكه هه‌میشه له‌كاتی كێشه‌دا په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری كاتی ده‌به‌ین، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و حكوومه‌تی فیدراڵ بدۆزرێنه‌وه.