بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی گروپی سـەیدو شـوهەدا کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەبو ئـ.ـالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی گروپی سـ.ـەیدو شـوهەدا لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دوایین پێشهاتەکان خرایە بەر باس.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان، گرنگی بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی یەکشەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کرد.