
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار زانیاری دەخاتەڕوو..
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ستوون میدیای راگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە.
وتیشی، لەنێوان کورد گفتوگۆی بەردەوام هەیە بۆ رێککەوتن لەسەر کاندیدێک، لەنێوان لایەنەکانی دیکەش بەهەمانشێوە گفتوگۆ هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا گۆڕانکاری دروستبووە لە ناوچەکەدا چواچێوەی هەماهەنگی پێداچوونەوەیان هەیە و بڕیار دەدەن بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆکی حکومەتی عێراق کە ئەوەش پەیوەندیدارە بە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران و کاریگەریی هەیە.
هەرێم کەمال ئاغا ئەوەشی وت، ئەو مانگەی بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆماری عێراق بەپێی دەستوور دەستنیشانکرابوو کۆتاییدێت و دەکەوینە بۆشایی یاساییەوە بۆیە دەبێت هەرچی زووە ئەو پۆستە یەکلاییبکرێتەوە.