حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی عێراق: 384 ملیار دۆلار قەرەبوومان پێبدەن

حکومەتی هەرێمی کوردستان، داتای زیانی تاوانەکانی رژێمی پێشووی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان بڵاوکردەوە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی تایبەت بە داتا و خەمڵاندنی زیانی تاوانەکانی رژێمی پێشووی عێراقی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان لەنێوان ساڵانی (1963-2003) بڵاوکردەوە.

پوختەی دیارترین تاوانەکانی رژێمی پێشووی عێراق [بەپێی راپۆرتەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان]:

– کۆی خەمڵاندنی زیانە داراییەکان (384.6 ملیار دۆلار)

– خەمڵاندنی زیانە مرۆییەکان (306 ملیار دۆلار)

– خەمڵاندنی زیانە ماددییەکان (32.8 ملیار دۆلار)

– خەمڵاندنی زیانە ژینگەیی و ناڕاستەوخۆکان (10 ملیار دۆلار)

– خەمڵاندنی پشتگوێخستنی بەئەنقەست و دووبارە ئاوەدانکردنەوە (35 ملیار دۆلار)

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، “بەگوێرەی دەستووری عێراقی فیدراڵ، حکومەتی ئێستای عێراق کە میراتگری رژێمەکانی پێشووە، دەبێت قەرەبووی خەڵکی کوردستان بکاتەوە”.