هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە سلێمانی مۆنۆمێنتی کەزی کە مۆنۆمێنتی شکۆ و رۆژی یەکبوونی نەتەوەیی و نیشتمانیی و بەرخۆدانە دروست دەکرێت

بڕیارە لە شاری سلێمانی مۆنۆمێنتی کەزی لەلایەن هونەرمەند دڵشاد بەهادین-وە دروستبکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی کانونی دووەمی 2026، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “مۆنۆمێنتی کەزی، مۆنۆمێنتی شکۆ، رۆژی یەکبوونی نەتەوەیی و نیشتمانیی و بەرخۆدان و سەرکەوتن”.

ئاماژەی بەوەکرد، “وەک پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی لە پێشنیازو دەستپێشخەریی هونەرمەند دڵشاد بەهادین دەکەین، بۆ بنیاتنانی مۆنۆمێنتێک کە ئێمە ناومان ناوە: مۆنۆمێنتی کەزی”.

ئەوەشی خستەڕوو، “مۆنۆمێنتی شکۆ، ڕۆژی یەکبوونی نەتەوەیی و نیشتمانیی و بەرخۆدان و سەرکەوتنی کوردستان، لە شاری سلێمانی، لە ڕۆژانێکی نزیکدا بەڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکایەتیی و ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و پشتیوانان و دەستەبژێرانی ئەم بوارەدا، کاری شایستەی لەسەر دەکەین”.