پەرلەمان دەرچوونی بڕیارێک ڕەتدەکاتەوە

پەرلەمان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەرچوونی هەر بڕیارێکی بۆ قەدەغەکردنی پەرلەمانتارانی خولەکانی پێشوو لە بەکارهێنانی هۆڵی تایبەتی پەرلەمان لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕەتکردەوە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە: ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن بڕیارێک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەرچووبێت بۆ قەدەغەکردنی پەرلەمانتارانی خولەکانی پێشوو لە بەکارهێنانی هۆڵی ئەنجومەن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

فەرمانگەکە جەختی کردەوە کە ئەم بانگەشانە لە بنەڕەتدا دوورن لە ڕاستی، و لە ماوەی ڕابردوودا هیچ ڕێنماییەک لەم بارەیەوە دەرنەچووە، جگە لەوەی هۆڵی ئەنجومەن بە هەمان ئەو ڕێکارە فەرمییانەی کە هەن بەردەوامە لە پێشوازیکردن لە پەرلەمانتارانی پێشوو، و لە هەر کاتێکدا بێت بەخێرهاتنیان دەکرێت.

فەرمانگەکە جەختی لەسەر پێویستیی پشت بەستن بە سەرچاوە فەرمییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیارییەکان، و نەکەوتنە دوای ئەو هەواڵە چەواشەکارانەی کە ئامانجیان ناوزڕاندنی دامەزراوەی یاسادانان و هاندانی ڕای گشتییە