
تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، لە تۆڕی X راگەیەندراوێکی هاوبەشیی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپای سەبارەت بە هەسەدە و حکومەتی سوریا بڵاوکردەوە.
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە تۆڕی X نووسیویەتی، “یەکگرتووانە پاڵپشتیی کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکەین لەنێوان هەسـ.ـەدە و حکومەتی سوریا؛ پاڵپشتیی یەکخستنی هاوبەشی هێزەکانیان دەکەین بەپێی رێککەوتنی 18ی کانوونی دووەمی 2026ی نێوانیان”.
دەشڵێت، “هەروەها لەگەڵ ئەوەداین هەمووان سەرنجێکی هاوبەشانە و بەردەوامیان هەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونەکان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە د.ا.عـش”.