
تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا رایگه‌یاند كه ئامانجی بنه‌ڕه‌تی له پێكهێنانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆتاییهات و هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆ هاوبه‌شی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده. ده‌شڵێت: “ئێستا دیمه‌شق ئاماده‌یه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رپرسیارێتییه ئه‌منییه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت”.
تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر له شاری هه‌ولێر، له پلاتفۆرمی “ئێكس” نوسیویه‌تی:
*شه‌ره‌فمه‌ندبووین كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی و ئیلهام ئه‌حمه‌د كۆبووینه‌وه.
*ئه‌مریكا پاڵپشتی و پابه‌ندبوونی به‌هێزی خۆی بۆ پێشخستنی پرۆسه‌ی تێكه‌ڵبوون و یه‌كگرتنی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ سوپای سوریا دووپات ده‌كاته‌وه كه له رێككه‌وتننامه‌ی 18ی كانوونی دووه‌می نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و حكومه‌تی سوریادا بڕیاری لێدراوه.
*هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوڕا بوون كه هه‌نگاوی یه‌كه‌می جه‌وهه‌ری پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی ئاگربه‌ستی ئێستایه.
* ئێمه به‌كۆمه‌ڵ كار ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستنیشانكردن و دروستكردنی متمانه له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان و جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری به‌رده‌وام له‌ناوچه‌كه‌دا.