وەزارەتی کارەبا: هەوڵی دزینی گۆڕەرێک درا

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو چەند کەسێک لە قەزای پشدەر هەوڵی دزینی گۆڕەرێکیان دا.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە قەزای پشدەر، چەند کەسێک هەوڵیاندابوو گۆڕەرێکی کارەبا بدزن، کە لە گردی حوسنی بۆ بیری دارستانی قەڵادزێ دانراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دزەکان پاش ئەوەی شتەکان لێدەکەنەوە و گۆڕەرەکە بەردەدەنەوە، بەڵام ناتوانن محویلەکە ببەن، تیمەکانی کارەبا محاویلەکە بۆ هۆبەی کارەبای قەڵادزێ دەگوازنەوە.

باسی لەوەشکرد، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بەدواداچونن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و رادەستکردنیان بە یاسا.