هاوسەرۆکی مانگی سووری کوردی: زیاتر لە 100 بریندارمان گواستەوە

هاوسەرۆکی مانگی سووری کوردی رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 100 بریندارمان گواستووەتەوە و دۆخیان خراپە.

دڵگەش عیسا، هاوسەرۆکی مانگی سووری کوردی رایگەیاند، مەترسی کۆمـ.ـەڵکوژی لە هەردوو گەڕەکەکەی حەلەب ماوە و خەڵکێکی زۆر بێسەروشوێنن، هەروەها زیاتر لە 100 بریندارمان گواستووەتەوە و دۆخی زۆربەیان خراپە.

وتیشی، دۆخی برینداران و هاوڵاتییانی ئاوارەبوو زۆر خراپە، 400 هاوڵاتیی لە هەردوو گەڕەکەکە برینداربوون، هەروەها دوو ئەندامی رێکخراوەکەشمان بێسەروشوێنن.