فلیک بەڕووی ئەستێرەیەکیدا دەتەقێتەوە و پێیدەڵێت: تا ئێرە بەسە

gjkdfjghjdfj

هانزی فلیک خەریکە ئارامی نامێنێت و چیدی بەرگەی بێباکیی لامین یامال ناگرێت، کە بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا، راهێنەرەکە لەدوای یاریی گوادالاخارا بەڕووی یاریزانەکانیدا تەقیوەتەوە و پێیگوتووە “تا ئێرە بەسە!١ چیدی لێت قبوڵ ناکەم”.

بارسێلۆنا لە قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیادا بووە میوانی یانەی گوادالاخارا و توانی بگاتە قۆناخی 16 دوای ئەوەی 2ـ0 لێیبردەوە.

ئەم یارییە کە ئێوارەی سێشەممەی رابردوودا لە یاریگەی گوادالاخارا بەڕێوەچوو، کە جگە لە ئەنجامەکە، فلیک لە هیچ شتێکی دیکەی یاریزانەکانی رازی نەبوو، بەتایبەتیش لە لامین یامال، کە پێیوایە رادەبەدەر زێدەڕۆیی دەکات لە هێشتنەوەی تۆ لای خۆی و هەوڵدان بۆ بڕینی یاریزانانی بەرامبەر لەسەر حسابی گەیاندنی تۆپ بە هاوڕێکانی.

 بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا، دوای یارییەکە فلیک بەڕووی لامین یامالدا تەقیوەتەوە و پێیگوتووە “”تا ئێرە بەسە!١ چیدی لێت قبوڵ ناکەم. تۆ دەبێت بزانیت کەی تۆ لای خۆت دەهێڵیتەوە و کەی پێویتە بدەیتە هاوڕێکانت”.