
خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری ئەمریکی، بیۆنسێ، بە فەرمی داهاتەکەی ملیارێک دۆلاری تێپەڕاند و چووە خانەی گۆرانیبێژە دەستەبژێرەکانەوە.
یەکێکە لە پێنج دەستەبژێرەکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی Forbes، بیۆنسێ، بە فەرمی دیوار و بەربەستی کۆکردنەوەی یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاند و ئێستا یەکێکە لەو پێنج موزسیانە گەورەیەی جیهان، کە خاوەنی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار داهاتن
هاوسەرەکەشی ملیاردێرە
پێشووتر Jay-Z، ڕاپەر و بەرهەمهێنەری موزیکیی و هاوسەری بیۆنسێ، بوو بە یەکەم موزسیان لە مێژوودا، داهاتەکەی بگات بە یەک ملیار دۆلار، ئێستا پێکەوە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار داهاتەکەیانە.
موزسیانە ملیاردێرەکان کێن؟
لە تێکڕای جیهان، ئێستا تەنیا پێنج موزسیان و گۆرانیبێژ، خاوەنی زیاتر لە یەک ملیار دۆلارن، ئەوانیش:
تەیلەر سویفت
Jay-Z
بیۆنسێ
ریهانا
بروس سپرینگستین