توێژینەوە: پێدانی مۆبایل بە منداڵی خوار 13 ساڵ مەترسیدارە

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، پێدانی مۆبایل بە منداڵی خوار تەمەن 13 ساڵ، لەوانەیە مەترسیدار بێت و ببێتە هۆی توشبوونیان بە چەند نەخۆشییەک.

قەڵەوی و کەمخەوی

توێژینەوەکە لە ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکی منداڵان بڵاوکراوەتەوە، کاریگەریی مۆبایلی لەسەر تەندروستی منداڵان لە قۆناغێکی گرنگی نێوان منداڵی و هەرزەکاریدا تاقیکردووەتەوە و شیکردنەوەی بۆ داتای 10 هەزار و 500 منداڵ لە ئەمریکا کردووە.

توێژەران بۆیان ئاشکرابووە ئەو منداڵانەی لە 12 ساڵیدا مۆبایلیان هەبووە، بەراورد بەوانەی لە 13 ساڵیدا هەیانبووە، %60 ئەگەری توشبوونیان بە کەمخەوی و %40 ئەگەری توشبوونیان بە قەڵەوی زیاتر بووە.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە هەبوونی مۆبایلێکی زیرەک، پەیوەندی بە خەمۆکی، قەڵەوی و کەمخەوی لە سەرەتای هەرزەکاریدا هەیە