
بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چوارچێوەی هەماهەنگیی کۆدەبێتەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانیش بەشداریی دەکات.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمشەو لەماڵی عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.
ئاشکراشیانکرد، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشداردەبێت.