هۆکارى راگرتنى هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق چییە؟

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی لەناکاو، ئـێران هەناردەی غازی سروشتی بۆ عێراق راگرت و تاوەکو ئێستا هۆکاری راگرتنەکە روون نییە.

عادل کەریم، بریکارى وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن ئـ.ـێرانەوە ئاگادارکراینەوە کە هەناردەی غازی سروشتی بۆ عێراق رادەگیرێت.

وتیشی، تا ئێستا هۆکاری راگرتنی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق نازانین و لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا لە پەیوەندیدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.