مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئه‌حمه‌د شه‌رع كۆده‌بنه‌وه‌


به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتودا، به‌ئاماده‌بون‌و نێوه‌ندگیریى ئه‌مریكا، مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده‌و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا، له‌دیمه‌شق كۆده‌بنه‌وه‌.

 سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر ڕۆژنامه‌نوس‌و ئاگادار له‌ڕوداوه‌كانى باكورو ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكردوه‌، “بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتودا هەسەدەو دیمەشق بەنێوه‌ندگیریى ئەمریكا كۆببنەوە”.

ده‌شڵێت، “توركیا دەیەوێت دانوستانی نێوان كوردو سوریا تێكبدات، هەرجارێكیش هاكان فیدان بێتە دیمەشق، گرژیی‌و پێكدادان دروستدەبێت”.

وه‌كو ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ باسیكردوه‌، “هەسەدە 45 كیلۆمەتر لەگەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب دورە، پێنج مانگە گەڕەكە كوردنشینەكان ئابڵوقەدراون‌و لەدۆخێكی خراپدان، بەشێك لەگروپە چەكدارەكانی ئیدلب گوێڕایەڵی ئەحمەد شەرع نین”.