د. ئارام محەمەد: بەشێکی دەرچووانی راگەیاندن ئێستا راگەیەندکاری دیار و بەناوبانگن

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رایگەیاند، بەشێکی دەرچووانی راگەیاندن ئێستا راگەیەندکاری دیار و بەناوبانگن.

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی بەشی راگەیاندن لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ تەنیا یادکردنەوەی بەشێک نییە، بەڵکو یادکردنەوەی کۆمەڵێک کەڵەپیاوی ئەم میللەتەشە و ئومێدە بۆ ئایندە.

وتیشی، لە بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی کۆمەڵێک کەسی زۆرباش دەرچوون و ئێستا لە شوێنە گرنگەکانی دەزگاکانی راگەیاندن کاردەکەن، بەشێکیشیان راگەیەندکاری دیار و بەناوبانگی هەرێمی کوردستانن.