ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێـ.ـران: ترەمپ ئەوە سێیەم جارە خیانەت دەکات

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بۆ سێیەم جارە خیانەت لە دیپلۆماسیی دەکات.

موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێـ.ـران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕایگەیاند، “سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی هێشتنەوەی گەمارۆی دەریایی و قورسکردنی مەرج و داواکارییەکانی لە دانوستانەکاندا، بۆ سێیەم جارە خیانەت لە دیپلۆماسیی دەکات”.

وتیشی، ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر دۆناڵد ترەمپ ئەوەی سەلماند کە بە هیچ شێوەیەک پیاوی دانوستان نییە و تەنیا هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئامانجی دیکە دەدات.