
وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرایدەکات، وەک چۆن سلێمانی لەسەر زۆرێک لە ئاستەکان پێشەنگی عێراقە، ئاواش لە بواری گەشتوگوزاردا پێشەنگە.
گۆران قادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بە ستوون میدیای ڕایگەیاند، وەک چۆن سلێمانی لەسەر زۆرێک لە ئاستەکان پێشەنگی عێراقە، ئاواش لە بواری گەشتوگوزاردا پێشەنگە و هەوڵدەدەین ئەو پێشەنگییە بپارێزین و ئامارەکان خۆیان لەو ڕووەوە دەدوێن، کارێک دەکەین کە پلانی داهاتووی گەشتیاران دووبارە سەردانکردنەوە و گەڕانەوە بێت بۆ سلێمانی.
وتیشی، جیا لە هۆکارەکانی دیکە، هۆکارێکی دیکە کە وایکردووە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕووبکەنەوە پارێزگای سلێمانی، بوونی ئاسایش و ئەمنییەتە لە سەرجەم ناوچەکاندا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پلانە توندوتۆڵەی هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەم چەند ڕۆژەدا پەیڕەویان کرد، تاوەکو گەشتیاران کات و ساتێکی خۆش ببەنەسەر.