
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دەبوو پێش جەژنی قوربان مووچەی مامۆستایانی گرێبەست هاوشێوەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت، بەڵام سبەینێش دابەش ناکرێت لەکاتێکدا دەوامی ڕەسمییش دەستپێدەکاتەوە.
وتیشی، “بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت، بەڵام ڕۆژەکەی دیارینەکراوە”.