ئەمڕۆ ڕۆژی زمانی کوردییە

15ی ئایار بە ڕۆژی زمانی کوردی دەستنیشانکراوە، ئامانج لێی پاراستن و برەودانە بەو زمانە.

دیاریکردنی ئەم ڕۆژە پەیوەندییەکی مێژوویی بە گۆڤاری “هاوار”ەوە هەیە؛ لە 15ی ئایاری 1932دا، یەکەم ژمارەی گۆڤاری هاوار لەلایەن جەلادەت عەلی بەدرخان لە شاری دیمەشق بڵاوکرایەوە.

ئەم گۆڤارە وەرچەرخانێکی گەورە بوو، چونکە بۆ یەکەمجار ئەلفوبێی کوردی بە پیتی لاتینی تێدا بەکارهێنرا و بناغەی زمانێکی نووسینی مۆدێرنی بۆ کوردی داڕشت.

لەبەر گرنگیی ئەم ڕووداوە مێژووییە، لە ساڵی 2006ەوە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی زمانی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە ناوەندە ڕۆشنبیرییەکاندا یاد دەکرێتەوە.