کەی مووچە دابەشدەکرێت؟

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەگەر تاوەکو سبەینێ وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی نیسان بنێرێت، ئەوا ڕاستەوخۆ سێشەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، پاش ئەوەی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغداد کرد، هەموو ئامادەکارییەک کراوە و هەموو پابەندییە داراییەکانیش جێبەجێکراون، ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە کە ئەمڕۆ یان سبەینێ ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە تەواوبکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی مووچە ئامادەیە و بانکەکانیش ئامادەن، ئەگەر سبەینێ وەزارەتی دارایی عێراق پارەکە بنێرێت، ئەوا ڕاستەوخۆ ڕۆژی سێشەممە مووچە دابەشدەکرێت.