ساڤایا: نابێت هیچ حزب و رێکخراوێکی عێراقی خاوەنی هێزی چەکدار بێت

مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە عێراق رایگەیاند، نابێت هیچ نابێت هیچ حزب و رێکخراوێکی عێراقی خاوەنی هێـ.ـزی چەکـ.ـدار بێت و نیشاندانی نیەتیش بۆ هەڵوەشانەوەی گرووپە چەکدارەکان بەس نییە.

مارک ساڤایا لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند، “پێشوازی لە هەنگاوی گروپە چـ.ـەکدارەکانی عێراق بۆ دانانی چەک دەکەین و پێزانیننم هەیە بۆ ئەو هەنگاوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نیشاندانی نیەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکـ.ـدارەکان بەس نییە، پێویستە ئەم هەنگاوە کردەیی بێت و سەرجەم گرووپە چەکـ.ـدارەکان بگرێتەوە و ئەندامانیان بۆ ژیانی مەدەنی و ئاسایی بگەڕێندرێنەوە”.
ساڤایا باسیلەوەشکردووە، بەپێی دەستووری عێراق، هیچ حزبێكی سیاسی یان رێکخراو و تاکێک مافی خاوەندارێتی یان بەڕێوەبردنی پێکهاتەی چەکـ.ـداری لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نییە، ئەم پرەنسیپە بە شێوەیەکی یەکسان لە سەرانسەری عێراقدا بەبێ جیاوازی جێبەجێدەکرێت.