حکومەتی عێراق پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە و بە وتەی سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا پرسی شایستە داراییەكانی هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، لە كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كە بڕیارە رۆژی سێشەممە بەڕێوەبچێت، بڕگەی سێی كارنامەكە دیاریكراوە بۆ قسەكردن لەسەر شایستە داراییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد.

هەر بەپێی زانیارییەكان، چاوەڕوان دەكرێت كۆبوونەوەكە خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بەدوادا بێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی 10ـی هەرێم بۆ عیراق دەنێرین.

تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12چاوەڕوان دەكرێت، پێش هاتنی ساڵی نوێ مووچەیەكی تر وەربگرن، بەڵام چارەنووسی دوو مووچەكەی تر لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق بەنادیاری دەمێنێتەوە.