مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە د. بەرهەم ساڵح دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 19-12-2025، پەیامێکی پێرۆزبایی ئاراستەی د. بەرهەم ساڵح کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR).

سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی د. بەرهەم ساڵح کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەو ئەرکە نوێیەیدا.

مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە “جێگەی خۆشحاڵییە کەسایەتییەکی کورد ئەم پۆستە باڵایەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگرێت و دڵنیایی دا کە ناوبراو سەرکەوتووانە ئەرکەکانی بەجێدەگەیەنێت”.