
بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی دژەتیرۆری ئەمریکا دەستلەکارکێشانەوەی بەهۆی شەڕی ئێرانەوە ڕاگەیاند.
جۆو کێنت، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی دژەتیرۆری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر، بڕیارمدا دەست لە پۆستی بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی دژەتیرۆر بکێشمەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، من ناتوانم بە ویژدانێکی ئاسوودەوە پشتگیریی لە شەڕی دژ بە ئێران بکەم؛ ئێران هیچ هەڕەشەیەکی بۆ سەر نەتەوەکەمان دروست نەکرد و ڕوونە کە ئێمە ئەم شەڕەمان بەهۆی فشاری ئیسرائیل و لۆبییە بەهێزەکەی (واستە) لە ئەمریکا، دەستپێکرد.