
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، سبەی نیوەڕۆ بەفر دەگاتە سەنتەری شارەکان و پلەی گەرمی زۆر نزمدەبێتەوە.
محەمەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، سبەی دووشەممە لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆ، بەفربارین دەگاتە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک، هەروەها قەزاکانی مێرگەسۆر و سۆران، لەگەڵ ئەو ناوچانەی 700 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزن.
لەبارەی ئەگەری روودانی لافاوەوە محەمەد کەمال ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا ئەگەری روودانی لافاو لە هیچ شوێنێکی هەرێمی کوردستان نییە، چونکە ئەوەی هەیە بارانێکی زستانەیە و شەپۆلێکی ساردە.