کەشناسێک: بەفربارین دەستپێدەکاتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سەرما کۆتایی نەهاتووە و بەفربارین دەستپێدەکاتەوە.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی نوێترین گۆڕانکارییەکان، پێشبینیدەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، لەنێوان 26ی ئازار بۆ 28ی ئازاری 2026، بەهۆی کاریگەریی بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری، کە شێدارە و بەفر و بارانی لەگەڵدایە، بۆ ماوەی 72 کاتژمێر کەشێکی سارد ڕوو لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، لە ناوچە شاخاوییە کوێستانییەکان بەفربارین دەستپێدەکاتەوە، هەروەها پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.