
کەشناسی رایگەیاند، سبەی شەپۆلێکی بەفربارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور لە شەودا، و دیاردەی شەختە و بەستن روودەدات. پلەی گەرمیی لەمڕۆدا 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
کەشناسی راشیگەیاند، سبەی پێنجشەممە، لەکاتەکانی بەیانی شەختە روودەدات و لە ئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچەهەور و لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. شەپۆلێکی بەفربارین لەکاتەکانی شەودا سەرەتا دەگاتە ناوچەکانی باکوور و باشووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان و دواتر درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی 4 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 4 پلەی سیلیزی
دهۆک: 4 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 7 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 5 پلەی سیلیزی
پیرمام: 3 پلەی سیلیزی
سۆران: 2 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6- پلەی سیلیزی