کەشناسیی هەرێمی کوردستان: لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان نمەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت.

دەشڵێت، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت.

بڕی بارانبارینی ئەمڕۆ لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوو:

هەولێر 1.1 ملم

پیرمام 0.5 ملم

چەمچەماڵ 0.8 ملم

دهۆک 0.6 ملم

زاخۆ 0.7 ملم

شەمامک 2.7 ملم

ئاکرێ 2.8 ملم

ئامێدی 2.2 ملم

بامەڕنی 1.4 ملم

بارزان 10.4 ملم

بازیان 0.8 ملم

حاجی ئۆمەران 3.8 ملم