کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بەفر لە چەند ناوچەیەک دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ بەفر لە چەند ناوچەیەک دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو بەتایبەت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لەو ناوچانە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێمی کوردستان لە کاتەکانی درەنگانی شەودا بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەبارێت، پلەی گەرمی بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

ئەوەش دەڵێت، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەردەوامبوونی بارینی نمەباران و پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کەش ئاسایی دەبێتەوە، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی

دهۆک : 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی